لە ماوەى ئاگربەستدا 32 چەكداری پەكەكە كوژراوە
ئەمڕۆ پێنجشەم ئەحمەد دەنیز بەرپرسى پێوەندییەكانى دەرەوەى \""پەكەكە\"" رایگەیاند: پەكەكە پابەندى تەواوى بڕیارى ئاگربەستەكە بووە، بەڵام كردەوەگەلى سەربازیی سوپاى توركیا هیچ كاتێك نەوەستاوە و بەهەموو شێوەیەك بەردەوام بووە.
زیاتر گوتى\"" لە ماوەی ئاگربەست و وادەى بێ چالاكیی سەربازییاندا 32 چەكدارمان لەلایەن سوپاى توركیاوە هاتوونەتە كوشتن و هێزە چەكدارییەكانمان تەنیا لە دۆخى بەرگریكردندا بەرپەرچیان داوەتەوە و هیچ كاتێك هێرشبەر نەبووین و چالاكییمان ئەنجام نەداوە\"".
بەرپرسەكەى پەكەكە ئەوەشى خستە روو ئەگەر سوپاى توركیا بەردەوام بن لە لەشكركێشى و هێرش و پەلامارەكانى خۆیان بۆسەر پەكەكە و كوشتنى چەكدارەكانییان، لەبەرامبەردا پەكەكە بەگوێرەى یاساكانى خۆیەوە مافى تۆڵەسەندنەوە و بەرگریكردن لەخۆى دەبێ.
-ئاكا نیوز"
