سەردانی پۆمپیۆ بۆ سعودیە
May 11, 2018
وتار و بیروڕا
مایك پۆمپیۆ وەك وەزیری دەرەوەی ئەمریكا، سعودیەی كردە ئەولەوییەت و وێستگەیەكی سەردانەكەی، سەرنجی راگەیاندنەكانیش لەبارەی ئەو سەردانەوە لەو داواكارییەی ئەمریكادا چڕبۆتەوە، كە پێدەچێت بوار بە دزەپێكردنی درابێت، -لە بەرە چوار قۆڵییەكەی (سعودیە و ئیمارات و میسر و بەحرەین) بۆ كۆتاییهێنان بە بنبەستگەیشتنەكەیان لەگەڵ قەتەردا.- لە تێڕوانینی ئەمریكادا ناكۆكی لەگەڵ قەتەردا دەبێتە هۆی لاوازكردنی یەكگرتوویی وڵاتانی كەنداو لە ساتەوەختێكدا كە پێویستە سەرنجەكان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی ئێران بن. ئەگەرچی كاردانەوەی سعودیە لەبارەی ئەم هەڵوێستەی ئەمریكاوە- كە دواتر خاوكرایەوە و كرایە داواكاری لەو لایەنانە بۆ ئەوەی جیاوازییەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن- تۆمار نەكرا، بەڵام ئەم سەرزەنشتەی ئەمریكا كاردانەوەیەكی خێرا و دیاریكراوی لێكەوتەوە لەلایەن ئیماراتەوە كە رایگەیاند ئەوە بەرە چوار قۆڵییەكەیە، نەك واشنتۆن، بڕیار لەوە دەدات چۆن و كەی ئەو ناكۆكییە چەند ساڵییە چارەسەر بكات.
سەرەڕای ئەو كێشە كاتییە، ئەوا رەنگە بتوانین بە دڵنیاییەوە بڵێین كە تەواوی پاڵنەری گەشتەكەی پۆمپیۆ بۆ ناوچەكە بریتییە لە بڕیاری چاوەڕوانكراوی ئەمریكا لەبارەی ڕێككەوتنی ناوكی لەگەڵ ئێراندا و دڵنیابوونەوە لەوەی كە تەواوی هاوپەیمانەكانی ئەمریكا هاوڕان لەسەر هەنگاوەكانی داهاتووی ئەمریكا لە دوای ئەگەری كشانەوەی لە رێككەوتنەكە. لەو سیاقەدا، سەردانەكەی پۆمپیۆ پێشوازی گەرمی لێكرا لەلایەن ریازەوە. لە لێدوانە گشتییەكانیاندا، پۆمپیۆ و وەزیری دەرەوەی سعودیە عادل ئەل جوبێر ئاماژەیان بەوەدا كە رێككەوتنە ناوكییەكە شكستی هێناوە لە جڵەوكردنی رەفتارە خراپەكانی ئێران، لە نێوانیاندا دەستێوەردانی لە یەمەندا و جەختیان لەسەر پێداگریی هاوبەشیان كردەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڵسوكەوتەكانی ئێران. كەواتە سەردانەكەی پۆمپیۆ نەبووە هۆی رەواندنەوەی ئاماژەكانی هەوری ئەو گێژاوەی لە ئاسمانی كەنداودا چڕدەبێتەوە.

جیراڵد فێرشتەین