بەرەنگاری بیر و هزری داعشیانە

بەرەنگاری بیر و هزری داعشیانە
بەرجەستە ترین خاڵ لە بابەتی ووتاری سەرۆكی حكومەت لە بارەی لێبۆردن و پێكەوە ژیان كە لە كۆنفرانسەكەدا پێشكەش كرا، بەرەنگاری بیر و هزری داعشیانە بوو، كە ئەگەر لە رەگ وریشە لە بن نەهێت چۆن قاعیدە،ئەنسار و ئەمرۆش داعش و گروپە جیهادییەكان دروست بوون لە داهاتوویەكی نێزیك بەرهەمی ئەو بیرو هزرە توندرەوییە بە ناوەكی تر و لە بەرگەكی تردا سەر هەڵدەداتەوە. ئەوەی ئینكار ناكرێت كۆتاییی نەهاتنی ئەو شەرەیە ،چوون هزری توندرەوی بەرهەمی لە بن نەهاتووی رێكخراوی تیرۆریستی داعش و هەموو بیرۆكە توندرەوە ئیسلامییەكانە لێرەشدا ناكرێت ئیسلامییە توندرەوەكانی ناوخۆییش لەو هاوكێشەیە پشت گویێ‌ بخەین بە تایبەتی كە لە ساڵانی رابردوو ئەو بیرۆكەیە لە كوردستان پەرەی سەندبوو تەنانەت لە هەندەك بابەتدا هەرەشەیان بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەییی دروست كردووە ،لەوانەش دەكرێت ئاماژە بە چەندین كردەوەی تیرۆریستی لە هەولێر و سلێمانی و بەودوایەش بەدیار كەوتنی چەندین گروپی تیرۆریستی كە لە كەركوك و گەرمیان دزەیان بۆ ناو شارەكان بوو.
ئەركی حكومەتە بۆ ئەوەی كە چاودێرییەكی ووردی ووتارەكانی هەینی لە رێگەی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانەوە بكات ،هەروها چاودێری تەواوی ئەو رادیۆ و كەناڵە ناوخۆییانە بكات كە بە ناوی ئیسلام، بیری توندرەوەی بڵاودەكەنەوەئەوەش راگەیاندن بە هەموو جۆرە پرۆپاگەندەیەك لە كەناڵی بینرا وبیستراو خوێندراو لە خۆوە دەگریت.
چاودێری ووردی تەواوی ئەو كەناڵانە بكرێت كە رێز لە كەمە ئایین و نەتەوەكان ناگرن و دیموكراتییەت و مافەكانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیان بە بیدعە دەزانن و كار بۆ بیرو هزری رادیكاڵی ئیسلامی دەكەن.
ئەوەی كە رۆژانە دەخوێندرێتەوە ولە كەناڵەكان راپۆرت و شیكاری لەسەر دەكرێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر رەوتی جیا بە بیرۆكەی جیاوازی سەلەفی، كە بیر و هزری توندرەوییان هەیە و زۆر رەوتی تریش لە سەر هزری و بیری توندرەوی هەن كە دەبیت سنوردار بكرێن و رێگری لەو ئاراستەیە بگیرێت كە بیانەوێت گەنجانی كورد بەروە ئاراستەی توندرەوی ببەن.
سەرەرای هەموو ئەو حیزب و گروپانەی كە پێشتر لە كاری تیرۆریستی و ئیرهاب دابوون و بە نەهێنی كاریان كردووە و هەندەك لە گروپ وحیزبە ئیسلامییە ناوخۆییەكانیش، لە پرۆسەی هاوكاری داعش دەستەكی باڵایان هەبووە و
لە ئێستادا كاربۆ نەمانی یاسای بەرەنگار بونەوەی تیرۆر دەكەن بۆ ئەوەی كە ئەگەر بۆیان بڵوێت لە بیر و هزری توندرەوی و هاندانی گەنجی كورد بەرەو توندرەوی بەردەوام بن و شتەك بە ناوی یاسا رێگە لە بیری توندرەوییان نەگریت هەربۆیەش دەبیت كار بۆ ئاشت كردنەوەی گەنجان لە گەڵ كۆمەڵگا لە رێگەی دەزگا پەیوەندیدارەكان و ئاشكرا كردنی رووی راستەقینەیان بكرێت .
Top