بەرەنگاری بیر و هزری داعشیانە
December 22, 2016
وتار و بیروڕا
ئەركی حكومەتە بۆ ئەوەی كە چاودێرییەكی ووردی ووتارەكانی هەینی لە رێگەی دامەزراوە پەیوەندیدارەكانەوە بكات ،هەروها چاودێری تەواوی ئەو رادیۆ و كەناڵە ناوخۆییانە بكات كە بە ناوی ئیسلام، بیری توندرەوەی بڵاودەكەنەوەئەوەش راگەیاندن بە هەموو جۆرە پرۆپاگەندەیەك لە كەناڵی بینرا وبیستراو خوێندراو لە خۆوە دەگریت.
چاودێری ووردی تەواوی ئەو كەناڵانە بكرێت كە رێز لە كەمە ئایین و نەتەوەكان ناگرن و دیموكراتییەت و مافەكانی لێبوردەیی و پێكەوە ژیان بە بیدعە دەزانن و كار بۆ بیرو هزری رادیكاڵی ئیسلامی دەكەن.
ئەوەی كە رۆژانە دەخوێندرێتەوە ولە كەناڵەكان راپۆرت و شیكاری لەسەر دەكرێت، لە سنووری پارێزگای سلێمانی زۆر رەوتی جیا بە بیرۆكەی جیاوازی سەلەفی، كە بیر و هزری توندرەوییان هەیە و زۆر رەوتی تریش لە سەر هزری و بیری توندرەوی هەن كە دەبیت سنوردار بكرێن و رێگری لەو ئاراستەیە بگیرێت كە بیانەوێت گەنجانی كورد بەروە ئاراستەی توندرەوی ببەن.
سەرەرای هەموو ئەو حیزب و گروپانەی كە پێشتر لە كاری تیرۆریستی و ئیرهاب دابوون و بە نەهێنی كاریان كردووە و هەندەك لە گروپ وحیزبە ئیسلامییە ناوخۆییەكانیش، لە پرۆسەی هاوكاری داعش دەستەكی باڵایان هەبووە و
لە ئێستادا كاربۆ نەمانی یاسای بەرەنگار بونەوەی تیرۆر دەكەن بۆ ئەوەی كە ئەگەر بۆیان بڵوێت لە بیر و هزری توندرەوی و هاندانی گەنجی كورد بەرەو توندرەوی بەردەوام بن و شتەك بە ناوی یاسا رێگە لە بیری توندرەوییان نەگریت هەربۆیەش دەبیت كار بۆ ئاشت كردنەوەی گەنجان لە گەڵ كۆمەڵگا لە رێگەی دەزگا پەیوەندیدارەكان و ئاشكرا كردنی رووی راستەقینەیان بكرێت .

سەنار شێرۆكی