پەرلەمانی عێراق داوای قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی 14 رۆژ دەکات
شانەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق (شانەی رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا) داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتی بۆ ماوەی 14 رۆژ دەکات.
فالح زیادی، گوتەبێژی شانەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، عێراق لە رووی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە گەیشتووەتە ئاستی سێیەم و بارودۆخەکە زۆر مەترسیدارە.
فالح زیادی هەروەها رایگەیاندووە، بۆ رێگرتن لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووان، لێژنەی تەندروستی لە پەرلەمانی عێراق داوای قەدەغەکردنی هاتوچۆی تەواوەتی لە سەرانسەری عێراق بۆ ماوەی 14 رۆژ کردووە.
تا ئێستا 67 هەزار و 442 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، دوو هەزار و 779 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنیوز
