مسته‌فا كازمی بانگهێشتنامەیەک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی ئۆکرانیا دەکات
نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڵاویكرده‌وه، شه‌وی رابردو مسته‌فا كازمی په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی له دنیس شمیهان هاوتا ئۆكرانیەكه‌یه‌وه پێگه‌یشتوه، كه پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی كردوه به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه.
له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات كردوه‌ته‌وه
له‌و په‌یوه‌ندیه‌دا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به په‌یوه‌ندی هاوڕێیانه و هاوبه‌شی نێوان هه‌ردو وڵات و زیادكردن و فراوانكردنی هه‌ماهه‌نگیه‌كان كردوه‌ته‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكرانیا باسی لەوەشکردوە، هه‌وڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردو وڵات بۆ تێپه‌ڕاندنی سه‌رجه‌م ئاسته‌نگه‌كان و بنیادنانی داهاتویه‌كی شایسته به‌رده‌وامی پێده‌ده‌ن، هیوای سه‌ركه‌وتنیشی بۆ مسته‌فا كازمی و حكومه‌تی نوێ خواستوه، كه به‌رپرسیارێتی ژیانێكی باشتر بۆ عێراقیه‌كان هه‌ڵبگرێت.
دنیس شمیهان داواشی له مسته‌فا كازمی كردوه، بۆ گه‌لی عێراق ئه‌منیه‌ت و ئاشتی و په‌ره‌پێدانی زیاتر فه‌راهه‌م بكات.
كازمی سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكراینای كردوه و داواشی لێكردوه، سه‌ردانی به‌غدا بكات
له‌لای خۆشیه‌وه، كازمی سوپاسی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئۆكراینای كردوه و داواشی لێكردوه، سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ هه‌ماهه‌نگی زیاتری بواره جیاوازه‌كان به‌تایبه‌تیش بواری وه‌به‌رهێنان و روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
خەندان
