بوودجەی 2020ی عێراق بۆ پەرلەمان ئامادە دەكرێت

بوودجەی 2020ی عێراق بۆ پەرلەمان ئامادە دەكرێت
بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، چەند زانیارییەك لەبارەی ئامادەكردنی بودجە ئاشكرا دەكات و ئاماژەش بەوە دەدات رێككەوتنی هەولێر و بەغدا لە بوودجەی 2020ی عێراقدا رەنگ دەداتەوە.

د. ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لێژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: "ئێستا كار بۆ ئامادەكردنی بودجەی 2020 دەكرێت و حكوومەتی تازەی عێراق بە سەرۆكایەتیی مستەفا كازمی پەلەیەتی بۆ ئامادەكردنی بوودجە و ناردنی بۆ پەرلەمان، چونكە ئەگەر بوودجە نەبێت، ناتوانێت كار بكات".

ئەو پەرلەمانتارە جەختیشی كردەوە: "ئەگەر حكوومەت بوودجەی نەبێت، ناتوانێت بە یەك لەسەر 12ی بودجەی ساڵی ڕابردوو كاری خۆی بكات، ئەو كاری زۆری هەیە و ئاستەنگیی زۆریشی هەیە و وەزارەتی دارایی ڕەشنووسێكی بوودجەی 2020ی ئامادە كردووە و پێویستی بە چاوخشاندنەوە و ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە".

د. ئەحمەد سەفار، پێشبینی دەكات: "لە ماوەی دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوودا رەشنووسی بودجەی 2020 بنێردرێتە پەرلەمانی عێراق، چونكە ئەو بوودجەیە بوودجەیەكی تایبەت و خێرایە و بۆ ماوەی شەش مانگە".

بڕیاردەری لێژنەی دارایی روونیشیی كردەوە: "ئەو لێکتێگەیشتنەی لە نێوان شاندی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراقدا دروست بووە، هەوڵ دەدرێت لە بوودجەی 2020دا رەنگ بداتەوە".

گوتیشی: "بۆ بواری نەوت، بوودجە ئەو لێكتێگەیشتنەی هەیە و دەكرێت رێككەوتن و لە بووجەی 2020دا رەنگ بداتەوە".










باسنیوز


Top