عێراق.. داوای راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە دوو هەفتەی داهاتوو و جەژن دەکرێت
ئەمڕۆ شەممە 9-5-2020، جەواد موسەوی، بڕیاردەری لێژنەی قەیرانەکانی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، هاووڵاتییان پابەدنی رێنماییە پزیشکییەکان نەبوون و تێکەڵاوییەکی زۆر پەیدا بووە.
جەواد موسەوی داوای کردووە لە 10 رۆژی کۆتایی مانگی رەمەزان (مانگی رۆژووی مسوڵمانان) و رۆژانی جەژنی رەمەزان جارێکی دیکە قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەندرێتەوە.
بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، حکوومەتی عێراق لە مانگی 4ـیئەمساڵ قەدەغەی هاتوچۆی لە شارەکانی وڵاتەکەی راگەیاندبوو.
تا ئێستا دوو هەزار و 212 کەس لە عێراق تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەشدا، 99 کەس گیانیان لەدەست داوە.
باسنيوز
