عێراق پاره‌ى سه‌رده‌مى به‌عس له وڵاتێك وه‌رده‌گرێته‌وه
ده‌سته‌ى ده‌سپاكى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكدا، ئاشكراى كردووه: "دواى كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى ورد له‌باره‌ى دانانى بڕێك پاره‌ى سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى سه‌دام حوسێن له بانكى قاهیره له عه‌مانى پایته‌ختى ئوردن، تیمێك بۆ مه‌به‌ستى وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه پاره‌یه پێكهێنرا".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه پاره‌كه له‌سه‌ر حساب بانكى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له ئوردن خراوه‌ته بانكه‌كه، هه‌روه‌ها ڕون كراوه‌ته‌وه، كه پرۆسه‌كه شه‌ش مانگى خایاندووه، كه به‌چه‌ند قۆناغێك كراوه، وه‌ك كۆكردنه‌وه‌ى زانیارى و په‌یوه‌ندیكردن به لایه‌نى ئوردنییه‌وه تا یه‌كلاییكردنه‌وه‌ى دۆسیییهكه.
ئه‌وه‌ش هخراوهتهرڕوو، كه تیمه‌كه له ئه‌ندامێتى نووسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى هزیران، ده‌زگاى هه‌واڵگرى و داواكارى گشتی و ئه‌نجومه‌نى ده‌وڵه‌ت و وه‌زاره‌تى دارایی و وه‌زاره‌تى داد وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ده‌سته‌ى نیشتمانى بۆ لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌رى، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى ده‌سپاكی، پێكهاتووه.
باسنيوز
