عادل عه‌بدولمه‌هدى به نيازى پێكهێنانى حكومه‌تێكى ته‌كنۆكراته
سه‌رچاوه‌يه‌كى سياسى ئاگادار به سايتى غه‌دپرێسى عێراقى راگه‌ياندووه، عادل عه‌بدولمه‌هدى به كوتله سياسييه‌كانى راگه‌ياندووه، ده‌يه‌وێت كابينه‌يه‌كى ته‌كنۆكرات پێكبهێنێت و نايه‌وێت وه‌زيره‌كانى له كه‌سايه‌تييه حزبييهكان بن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه راشيگه‌ياندووه، راسپاردنى عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى داهاتوو له‌سه‌ر بنه‌ماى ره‌زامه‌ندى مه‌رجه‌عيه‌ت بووه.
ئه‌وه‌شى وتووه: ئێران و ئه‌مه‌ريكا له يه‌ك كاتدا پشتيوانى له عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌كه‌ن و سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش سه‌ركرده شيعى و سوننى و كوردييه‌كانيش پشتيوانى لێده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌كانى حه‌شدى شه‌عبيش پشتيوانيان بۆ ده‌ربڕيوه.
به گوێره‌ى ده‌ستوور، پێويسته عادل عه‌بدولمه‌هدى له ماوه‌ى 30 رۆژدا حكومه‌ت پێكبهێنێت.
k24 -
