ماڵپه‌رێكى عێراقی ئابرووچوونێكى حكوومه‌تى عێراق بڵاو ده‌كاته‌وه
په‌یجه عێراقییه‌كان، ئاشكراى ده‌كه‌ن، كه ڕاجح سابیر مووسه‌وى، باڵیۆزى عێراق له تاران و یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانى حزبوڵاى عێراقی، پێشتر دوكانى فرۆشتنى "ترشیات"ى بووه له به‌سڕه، دواتر به‌هۆى حزبه‌كه‌یه‌وه له ساڵى 2004 تا 2005 كراوه به‌سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى به‌سڕه، پاشان تا 2008 جێگرى پارێزگارى به‌سڕه بووه، له 2009 ڕاسته‌وخۆ گواستراوه‌ته‌وه بۆ بوارى دیپلۆماتى و پۆستى باڵیۆزى له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه پێدراوه.
له‌نێوان ساڵانى 2010 تا 2014 چه‌ند پۆستێكى دیپلۆماتى له باڵیۆزخانه‌كانى عێراق له كازاخستان، تاجیكستان و توركمانستان پێدراوه، دواتر له ویلایه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى، كراوه به باڵیۆزى عێراق له تاران.
به‌پێی زانیارییه بڵاوكراوه‌كانى ماڵپه‌رى (به‌غداد پۆست)، كوڕى باڵیۆزه‌كه، پۆستى كونسوڵى عێراقی له ئه‌هواز پێدراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تۆمه‌تباره به چه‌ندین دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵى.
باسنيوز
