په‌رله‌مانتارێكى كورد: له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقدا كوده‌تا ڕووی دا
عادل نوورى، په‌رله‌مانتارى كورد له ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان به‌رزى كردووه، نووسیویه‌تى: "پرۆسه‌ى سیاسی عێراق له دواى ساڵى 2003 له‌سه‌ر بنه‌ماى سازان پێكهات، به‌ڵام به‌م دواییانه تێبینی ده‌كرێت، كه له‌و بنه‌مایه دووركه‌وتوونه‌ته‌وه و پشت به بنه‌ماى زۆرینه ده‌به‌ستن".
له نووسراوه‌كه‌یدا، (عادل نوورى) ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، كه دواى ئه‌وه‌ى كه‌سانێك داواى بنه‌ماى زۆرینه‌یان كرد، ده‌بینین له بڕیاره‌كاندا پێكهاته‌ى كورد پشتگوێ ده‌خرێت، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌نجامدانى كوده‌تاى سیاسی.
پرسیارى ئه‌وه‌شى لێده‌كات، كه: "ئایا بنه‌ماى سازان كارى پێده‌كرێت، یان نه‌خێر، به‌تایبه‌تى كه پرۆسه‌ى سیاسی له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه پێكهاتووه (كورد، عه‌ره‌بى سونه، عه‌ره‌بى شیعه)، هه‌ر به‌و پێیه‌ش پۆسته فیدڕاڵییه‌كان دابه‌ش كراون".
له كۆتایشدا ده‌پرسێت، ئایا كوده‌تا كراوه، یان تائێستاش به‌پێی بنه‌ماى سازان بڕیار ده‌درێت: "چاوه‌ڕێی وه‌ڵامم".
باسنيوز
