موقته‌دا سه‌در له‌باره‌ی عه‌بادییه‌وه بریارێكی گرنگ ده‌دات
موقته‌دا سه‌در گوتوویه‌تی: "پێویسته عه‌بادی چوار ساڵی دیكه‌ی بدرێتێ تا ئه‌و ئه‌ركانه‌ی ده‌ستیپێكردووه ته‌واویان بكات".
هه‌روه‌ها ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه "پاڵپشتی كاندیدكردنه‌وه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی بۆ ماوه‌ی چوار ساڵی دیكه ده‌كات، به‌ڵام به مانه‌وه‌ی بۆ ویلایه‌تی سێیه‌م قایل نییه".
موقته‌دا سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه، حه‌یده‌ر عه‌بادی، به‌مزووانه سه‌ربه‌خۆیی خۆی له كاری حزبی راده‌گه‌یه‌نێت و گوتوویه‌تی: "جیاوازی نێوان هه‌ر دوو خولی فه‌رمانڕه‌وایی نووری مالیكی و حكومه‌ته‌كه‌ی ئێستا به سه‌رۆكایه‌تی حه‌یده‌ر عه‌بادی، وه‌ك جیاوازی نێوان زه‌وی و ئاسمان وایه".
پاڵپشتی سه‌در بۆ عه‌بادی چاوه‌ڕوانكراو بوو، چونكه له‌گه‌ڵ نووری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق گرژی و كێشه كه‌وتووه‌ته نێوانیان و به‌شێكی بۆ سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی مالیكی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌در وه‌ك پیاوێكی ئاینی شیعه‌كان، به‌ته‌واوی نه‌چووه‌ته ژێر چه‌تری كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌و له ماوه‌كانی رابردووش‌دا سه‌ردانی سعوودیه‌ی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی ئێرانی كرد و ئه‌و وڵاته‌ش هه‌وڵیداوه به‌ره‌ی دوور له هه‌ژموونی ئێران به‌هێز بكات عێراق بگه‌ڕێنێته‌وه باوه‌شی جیهانی عه‌ره‌بی. حه‌یده‌ر عه‌بادیش یه‌كێك له‌و كاراكته‌ره سیاسیانه‌یه كه ریاز وه‌به‌رهێنانی له‌سه‌ر ده‌كات.
K24
