حكوومه‌تى عێراق داوایه‌كى بانكى نێوده‌وڵه‌تى ڕه‌ت ده‌كاته‌وه
ئه‌حمه‌د حاجى ڕه‌شید، بڕیارده‌رى لیژنه‌ى دارایی له په‌رله‌مانى عێراق ڕاىگه‌یاند: "ساڵێ پار خه‌رجییه‌كانى عێراق 101 تریلیۆن دینار بووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ بڕی 108 تریلۆنه و به‌و هۆیه‌شه‌وه بانكى دراوی نێوده‌وڵه‌تى داواى له حكوومه‌تى عێراق كرد كه بڕی خه‌رجییه‌كانى كه‌م بكاته‌وه، به‌و مه‌رجه سندوقى دراوی نێوده‌وڵه‌تى هاوكاری ده‌كات".
پێشتر له‌لایه‌ن هه‌ندێ له ده‌زگا میدیاییه‌كانه‌وه ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه، كه حكوومه‌تى عێراق داواكه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى خه‌رجییه‌كان ڕه‌ت كردووه‌ته‌وه، بڕیارده‌رى لێژنه‌ى دارایی بێ ئاگاى خۆی له‌و بڕیاره ده‌ربڕی و ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد: "پێشبینى ڕه‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و داوایه‌ى بانكى نێوده‌وڵه‌تى له‌لایه‌ن عێراقه‌وه كردووه"
باس‌نیوز
