تاوانه‌كانى ڕفاندن له مووسڵ سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه و دوو منداڵ ڕفێندران
نه‌قیب محه‌مه‌د جاسم، له پۆلیسی نه‌ینه‌وا، ڕاىگه‌یاند: "منداڵێكى حه‌وت ساڵان به‌ناوى (خالد حه‌مزه) له نزیك ماڵى خۆیان له ناوچه‌ى مووسڵى نوێ له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ، ڕفێندرا".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره، ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، كه منداڵێكى تر‌ى 10 ساڵان به‌ناوى (عومه‌ر سه‌عید) له‌دواى ده‌رچوونى له قوتابخانه‌ى زه‌هراى سه‌ره‌تایی له ناوچه‌ى زه‌نجیلی له به‌رى ڕاست، ڕفێندرا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه هه‌ردوو ئه‌و ناوچه‌یه‌ی منداڵه‌كانیان تێدا ڕفێندرا، له‌ژێر كۆنترۆڵی پۆلیسی فیدڕاڵى و میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبیدان، گوتیشی: "كه‌سوكارى ڕفێندراوه‌كان ربه‌رپرسێتى گیانى منداڵه‌كانیان ده‌خه‌نه ئه‌ستۆى هێزه ئه‌منییه‌كان، چونكه نه‌یانتوانیوه ئه‌منییه‌تى ناوچه‌كه‌یان بپارێزن و ڕێگرى له تاوانه‌كانى ڕفاندن و دزیكردن بگرن، كه به‌م دواییانه زیادیان كردووه".
باس‌نیوز
