پەرلەمانتارێك: عێراق پارەی یەدەگ ڕادەكێشێت بۆ پێدانی مووچە

 پەرلەمانتارێك: عێراق پارەی یەدەگ ڕادەكێشێت بۆ پێدانی مووچە
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕای دەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی عێراق، پارەی یەدەگی وڵات ڕادەكێشێت بۆ پێدانی مووچە.

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ڕایگەیاند: "بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی كە عێراق تێی كەوتووە و حەیدەر عەبادی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەیەوێت پارەی یەدەگی عێراق ڕابكێشێت بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق".

لە لایەكی ترەوە ئەو پەرلەمانتارە كوردە، گوتشیی: "ئێستا بابەتی كڕینی فڕۆكەی ئێف 16 و گرێبەستەكانی ماوە كە ئەویش بریتییە لە كڕینی 37 فڕۆكە و بەشێك لە بودجەی وەزارتی بەرگری عێراقیش ساڵانە تەرخان دەكرێت بۆ كڕینی فڕۆكە، ئێستاش هەر چۆنێك بێت دەیانەوێت بابەتی گرێبەستی ئەو فڕۆكانەش تێپەڕینن".









باسنیوز
Top