وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق فه‌رمانى گرتن بۆ دوو پیاوى ئاینیی شیعه‌ مه‌زهه‌ب ده‌رده‌كات

 وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق فه‌رمانى گرتن بۆ دوو پیاوى ئاینیی شیعه‌ مه‌زهه‌ب ده‌رده‌كات
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، فه‌رمانى گرتن بۆ دوو پیاوى ئاینی "شیعه‌ مه‌زهه‌ب" ده‌رده‌كات، كه‌ هه‌ردووكیان ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌حره‌ینییان هه‌یه‌ و به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ مه‌راسیمی یادى چله‌ى (ئیمام حسێن) سه‌ردانى عێراقیان كردووه‌.

ڕۆژنامه‌ى "قودسى عه‌ره‌بی" له‌سه‌ر زارى سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقه‌وه‌، بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ دوێنێ هه‌ینی 10/ 11/ 2017 فه‌رمانى گرتن بۆ هه‌ریه‌ك له‌، شێخ (مه‌یسه‌م جومرى) و (مورته‌زا سندی) ده‌ركراوه‌.

هه‌ردوو كه‌سایه‌تییه‌ ئاینییه‌ شیعه‌كه‌ به‌حره‌ینین و له‌عێراقن، هۆكارى ده‌ركردنى فه‌رمانه‌كه‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، كه‌ له‌كاتى به‌ڕێوه‌چوونى مه‌راسینی یاده‌ى چله‌ى (ئیمام حسێن) چالاكی سیاسی تائیفییان ئه‌نجام داوه‌ و ئه‌و چالاكییانه‌ش خراپه‌یان بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و دراوسێكانى ده‌بێت.










باسنيوز
Top