نه‌خۆشخانه‌كانى نه‌جه‌ف چاره‌سه‌ر پێشكه‌ش به 178 هه‌زار زیاره‌تكارى ئێرانى ده‌كه‌ن
عه‌لى عه‌بد زه‌هره، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی فه‌رمانگه‌ى ته‌ندروستى نه‌جه‌ف، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند: "ژماره‌ى ئه‌و زیاره‌تكارانه‌ى كه خزمه‌تگوزارییه پزیشكییه‌كانیان پێشكه‌ش كراوه، تا دوێنێ دووشه‌ممه 6/ 11/ 2017 گه‌یشته 5 ملیۆن و 185 هه‌زار ، كه چوار ملیۆنیان له‌ماوه‌ى دوو ڕۆژى ڕابردوودا بووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ى 200 هه‌زاریان خراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان، له‌نێویاندا 178 هه‌زار بیانى هه‌بووه، گوتیشی: "نزیكه‌ى 22 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ریی بچووك ئه‌نجام دراوه، كه 18 هه‌زاریان بۆ بیانییه‌كان بووه".
باسى له‌وه‌ش كرد، كه له‌و ماوه‌یه 400 بریندارى ڕووداوه‌كانى هاتوچۆ هێنراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان و له ڕێگه‌ى ئهمبۆڵانسهكانیشهوه 2500 كه‌س گه‌ینراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان.
باسنيوز
