عه‌بادى سه‌ركرده‌كانى حه‌شدى شه‌عبى به دزینى پاره‌ى چه‌كداره‌كان تۆمه‌تبار ده‌كات
حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، رای گه‌یاند: "بودجه و ده‌رماڵه‌ى حه‌شدى شه‌عبیمان زیاد كرد، به‌ڵام ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى خۆى مووچه‌ى چه‌كداره‌كانى كه‌م كرده‌وه".
ئاشكراشی كرد، كه ئه‌و پاره‌یه‌ى به میلیشیاكانى حه‌شدى شه‌عبى ده‌درێت، به‌شێك له حزبه‌كان ده‌یبه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى لة هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا خةرجى بكةن.
عه‌بادى جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ده‌یانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له‌هه‌موو شتێك بكه‌ن، گوتیشی: "فه‌رمانم كرد كه لێكۆڵنه‌وه بكرێت، به‌ڵام به‌شێكیان ڕه‌تی ده‌كه‌نه‌وه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
سه‌رۆك وه‌زیرانى عیَراق، گوتیشی: "لێكۆڵینه‌وه له دینار به دینارى ئه‌و پارانه ده‌كه‌ین، ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و پاره‌یه‌ی زیاد كراوه بگاته ده‌ستى چه‌كداره‌كان، نه‌ك به‌رپرسه‌كان بۆ كه‌سانێكى خه‌رج بكه‌ن، كه دایانده‌مه‌زرێنن بۆ ئه‌وه‌ى كار بۆ حزبه‌كه‌یان بكات، بۆیه ئه‌و پاره‌یه بۆ مووچه‌یه نه‌ك بۆ گه‌وره‌كردنى لافیته‌كان".
باسنيوز
