ئه‌مساڵ سێ ملیۆن ئێرانى ده‌چنه كه‌ربه‌لا و بۆ هه‌ر ڤیزه‌یه‌ك 40 دۆلار وه‌رده‌گیرێت
ئه‌حمه‌د مه‌حجووب، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى عێراق، له ڕاگه‌یاندراوێكى وه‌زاره‌ته‌كه‌یاندا ڕای گه‌یاند: "پێدانى ڤیزه به ئێرانییه‌كان به‌رده‌وامه و پێشبینی ده‌كرێت سه‌ردانیكه‌رى ئه‌مساڵ له ساڵى پار زۆر زیاتر بێت و له ملیۆنێكه‌وه بگاته سێ ملیۆن كه‌س".
ئاشكراشی كرد، له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ڤیزه‌یه‌ك، بڕی 40 دۆلار له هاووڵاتى ئێرانى وه‌رده‌گیرێت.
ساڵانه له بۆنه ئاینییه‌كاندا، ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیانى شیعه مه‌زهه‌ب، به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له بۆنه مه‌زهبییه‌كان و سه‌ردانیكردنى مه‌زراگه‌كان، له چه‌ند وڵاتێكه‌وه سه‌ردانى عێراق ده‌كه‌ن و له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر ڤیزه‌یه‌كدا، بڕێك پاره وه‌رده‌گیرێت.
باسنيوز
