وه‌زاره‌تى ناوخۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتارێكى نزیك له‌ مالیكی

 وه‌زاره‌تى ناوخۆ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر په‌رله‌مانتارێكى نزیك له‌ مالیكی
وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق داوا له‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌كات، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تۆمه‌ته‌كانى په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى فراكسیۆنى ده‌وڵه‌تى یاسا بكات، كه‌ ڕای گه‌یاندبوو، وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ گه‌نده‌لچیدا تێوه‌گلاوه‌.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29/ 10/ 2017 ده‌ریكردووه‌، ڕای گه‌یاندووه‌: "داوا له‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ده‌كه‌ین، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ تۆمه‌ته‌كانى په‌رله‌مانتار كازم سه‌یادی بكات، بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ین به‌ ڕاستییه‌كان".

كازم سه‌یادی، كه‌ سه‌ر به‌ ئیئتیلافه‌كه‌ى نوو رى مالیكی_یه‌و به‌وه‌ ناسراوه‌ له‌ میدیاكاندا به‌ به‌رده‌وامى كێشه‌ دروست ده‌كات، ڕای گه‌یاندبوو: "پۆسته‌كان له‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ ده‌فرۆشرێن و گه‌نده‌ڵییه‌كی زۆر له‌و وه‌زاره‌ته‌دا هه‌یه‌".

وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا داوا له‌ په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى سه‌ر به‌ مالیكی ده‌كات، دان به‌خۆیدا بگرێت: "هێشتا كات زۆرى ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان".

له‌ كۆتاییشدا هاتووه‌: "ئارام بگرن ئه‌ى ئه‌وانه‌ى به‌دواى ده‌نگی ده‌نگده‌رانه‌وه‌ن، كات زۆر ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان".












باسنيوز
Top