كه‌نه‌دا هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی بۆ عێراق راده‌گرێت
دان لۆ پوتیلییه، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری كه‌نه‌دا رایگه‌یاند: "سه‌ربازه كه‌نه‌دییه‌كان، هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانیان هه‌ڵپه‌ساردووه تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخ و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هێزه عێراقییه‌كان روون ده‌بێته‌وه، چونكه كاری له پێشینه و ئه‌ركه‌كانیان كه ده‌بێت جێبه‌جێی بكه‌ن، له چوارچێوه‌ی جه‌نگی دژی تیرۆردایه".
كه‌نه‌دا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه پێویسته ئه‌و ده‌ستكه‌وته نوێیانه بپارێزریت كه له جه‌نگی دژی داعش به ده‌ستهاتووه.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی كه‌نه‌دا ده‌ڵێت: "هێزه عێراقییه‌كان و هه‌موو وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانێتییه‌كه، له چه‌ند مانگی رابردوودا پێشڤه‌چوونی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێناوه‌و كۆنترۆڵی به‌شی زۆری خاكی عێراقیان كردووه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی: "سه‌ره‌ڕای ئه‌و پێشڕه‌ویانه، به‌ڵام هێشتا جه‌نگی تیرۆر و بنبڕكردنی توندوتیژییه‌كان رێگایه‌كی درێژی له‌به‌رده‌مدا ماوه، چونكه تا ئێستا چه‌كدارانی داعش، پێگه و مۆڵگه‌یان له عێراق ماوه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "بارودۆخه‌كه ئه‌گه‌ری گۆڕانكاریی هه‌یه له‌سه‌ر زه‌وی، هێشتا پێویست ده‌كات ئاماده‌كاریی بۆ رزگاركردنی ئه‌و زه‌ویانه بكرێت كه له‌ژێر كۆنترۆڵی داعشدا ماون و سه‌رنج بخرێته سه‌ر ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی كێشه بۆ سه‌قامگیریی دێننه كایه‌وه".
K24
