ئه‌مریكا نهێنى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان بۆ لاى عه‌بادى ئاشكرا ده‌كات
فه‌رمانده‌ى ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، له په‌یجی خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) به‌یاننامه‌یه‌كى له‌باره‌ى سه‌ردانه‌كه‌ى وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا بۆ لاى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: "له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا، ڕیكس تیله‌رسۆن، پێرۆزبایی ڕزگاركردنى شارى مووسڵ و سه‌ركه‌وتنه‌كانى حه‌ویجه و تهلعهفهرى له حه‌یده‌ر عه‌بادى كردووه".
هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، كه ناكۆكییه‌كانى ئه‌م دواییه‌ى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى عێراق، بووه‌ته جێگه‌ى نیگه‌رانییان و به پێویستى ده‌زانن هه‌ردولا ده‌ست بكه‌نه‌وه به گفتوگۆ و دانوستاندن.
له‌باره‌ى لایه‌نى ئابوورییه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، به عه‌بادى ڕاگه‌یاندووه، كه چاویان له‌وه‌یه، ناوچه‌كه سه‌قامگیر بێت بۆ ئه‌وه‌ى كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان بتوانن هاوشێوه‌ى ساڵانى پێشوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ عێراق.
دوێنێ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژێك پێشتر له پایته‌ختى عه‌ربستانى سعوودیه چاوى به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كه‌وت، جارێكى دیكه له به‌غدا سه‌ردانى عه‌بادى كرده‌وه، بهۆى لێدوانێكیشیهوه كه داوای كردبوو میلیشیا شیعه‌كانى ئێران له عێراق بچنه ده‌ره‌وه، به‌شێكی زۆر له‌سه‌ركرده‌ى میلیشیاكان، داویان له عه‌بادى كرد، وه‌زیری ئه‌مریكییه‌كه ده‌ربكاته ده‌ره‌وه.
باسنيوز
