وێنەی خومەینی و خامنەیی لە ژووری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی عێراق هەڵواسراوە
بەپێی چەند وێنەیەک کەلە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە، لە ژووری ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی چەکدارانی حەشدی شەعبی کە هادی عامری ئەمینداری گشتی رێكخراوی بهدر و سهركردهی حهشدی شهعبی تێدایە، لە پشتە سەریانەوە وێنەی خومەینی و خامنەیی هەڵواسراوە و وەک ڕێبەرانی مەزهەبی و سیاسیی خۆیان لەقەڵەمی دەدەن.
پێشتریش و پاش داگیرکردنی کەرکووک لەلایەن چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران، لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە یەکێک لە چەکدارەکانی حەشد لەناو بینای پارێزگای کەرکووک هەڕەشەی لە کورد دەکرد، ئاماژەی بە وێنەی هەڵواسراوی خومەینی و خامنەیی لەسەر دیوار دەکرد و بە ڕێبەری خۆی ناوی دەبردن.
بڵاوبوونەوەی ئەم وێنە و ڤیدیۆیانە کە سەلمێنەری هەژموونیی سوپای پاسدارانە لە عێراق، لە کاتێک دایە کە هەردوو وڵاتی ئێران و عێراق بە فەرمی حاشا لە بوونی سوپای پاسداران لە عێراق دەکەن.
دوای داگیرکردنی کەرکووک وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بوونی هەر هێزێکی بیانیی ڕەت کردەوە و بانگەشەی کرد کە ئەو هێرشە تەنیا لەلایەن سوپا و پۆلیسی فیدراڵی عێراقەوە بووە، بەڵام شایەتحاڵانی کەرکووک ئاماژە بەوە دەکەن کە چەکدارانی حەشدی شەعبی و سوپای پاسداران بە جلوبەرگی سوپا و پۆلیسی فیدراڵەوە هێرشیان کردووە و ئەمکارەش بۆ شاردنەوەی راستییەکانە.
هەر لەم بارەوە تیلرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕەخنەی لە عیراق گرت و داوای کرد کە دەبێ ئیران بە یەکجاری لە عێراق بچێتە دەرەوە، بەڵام نووسینگەی حەیدەر عەبادی بە توندی وەڵامی دایەوە و ئاشکرای کرد ئەوان لە ماڵی خۆیان دان و هاوکات جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئیرانیش هەر ئەم وەڵامەی بە تیلرسن دایەوە.
له دواین لێدوانی پهیوهست بهو گرووپه چهكدارانهی حهشدی شهعبی، ریكس تیلرسن، وهزیری دهرهوهی ئهمریكا گووتی: "پێویسته گرووپه چهكدارهكانی ئێران له عێراق بچنه دهرهوه" و ئهوهش بووه هۆی ناڕهزایی توندی سهركردهكانی حهشدی شهعبی و به توندی دژی ئهمریكا وهستانهوهو داوایان دهكرد داوای لێبوردن بكات و هیزهكانی ئهمریكا له عێراق بچنه دهرهوه.
باسنيوز
