دواى شه‌ش ساڵ له ده‌ستگیركردنى سكرتێره‌كه‌ى هاشمى ئازاد كرا
له 27/ 12/ 2017 له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه و له چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تێكدا كه تێیدا هه‌موو پاسه‌وان و كارمه‌ندانى نووسینگه‌ى تارق هاشمى، جێگرى ئه‌وكاتى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ده‌ستگیر كران، (ڕه‌شا حسێنى)، سكرتێری هاشمى، ده‌ستگیر كرا.
له‌و ماوه‌یه‌دا له نێوان مانگى تشرینی دووه‌مى 2011 تا ئادارى 2012، هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق، له‌سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى نوورى مالیكی، (ڕه‌شا حسێنى) و 18 كه‌سى دیكه كه سه‌رجه‌میان له پاسه‌وانانى هاشمى بوون، ده‌ستگیر كران.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هه‌موو ئه‌وانه‌ى له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا ده‌ستگیركران، تووشى لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دانێكى زۆر بوون، هه‌ر له‌كاتی لێكۆڵینهوهكردندا ژماره‌یه‌كیان گیانیان له‌ده‌ست دا، ژماره‌یه‌كیشیان سزاى له‌سێداره‌دانى بۆ ده‌ركرا.
باسنيوز
