موقتەدا سەدر: هەڕەشەکردن لە کورد فیتنەی سیاسییە
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە وەڵامی لایەنگرێکیدا سەبارەت بە هەڕەشەکردن لە کوردانی دانیشتووی بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، داوای ”خۆ دوورگرتن“ لە هەڕەشەکردن لە کورد کردووە.
موقتەدا سەدر ئەو هەڕەشانەی بە ئاژانوەی سیاسی ”فیتنەی سیاسی“ ناوبردووە و رایگەیاندووە، پێویست ناکات زیان بە خەڵکانی ئاسایی کورد بگەیەندرێت.
ئەو وەڵامەی رێبەری رەوتی سەدر دوای هەڕەشەی بەرپرسانی باڵای عێراق بە تایبەت بەرپرسانی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا، کە نوری مالیکی سەرۆکایەتی دەکات، دێت، کە دوای ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، هەڕەشەی دەرکردن و کوشتنیان لە کوردانی بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق کردبوو.
رۆژی دووشەممە 25/9/2017، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبکژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە %92ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.
باسنيوز
