هۆزهكانی مووسڵ: لە ماوەیەکی نزیکدا ھەرێمی سوننی رادەگەیێنین
(شێخ مزام ئەلحویت)، بۆ ماڵپەری فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی جهختی كردهوه لهوهی، پرۆژەی ھەرێمی سوننی، ھەریەکە لە پارێزگاکانی مووسڵ و ئەنبار و دیالە و سەڵاحەدین و بەشێک لە بەغدا دەگرێتەوە، ''ئەمە لەپێناو پاراستنی سوننەکانه لە ھەموو ئهو تاوانانهی بەرانبەریان دەکرێت، بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە بۆ حکوومەت و پەرلەمانە فاشیلەکان، کە دیاره بۆ ئەجێندای دەرەکی کار دەکەن، چونکە لە ساڵی 2003وە تاوان بەرانبەر ئێمە دەکرێت.''
(ئەلحویت) كه به ناوی هۆزهكانی مووسڵهوه قسهی دهكرد، باسی لەوەش کرد، دوای ھاتنی داعش، زۆرێک لە سوننەکان چوونه نێو داعش و تاوانیان بەرانبەر ئایین و نەتەوە و پێکھاتەکان و بەتایبەت ئهو سونانهی شەڕی داعشانیان کرد ئەنجام دا، دووپاتیشی كردهوه كه ''خۆشبەختانە دوای رەوانەکردنی داعش بۆ سنوورەکانی عێراق، بەڵگەنامە ئاشکرا بوون، کە پەیوەندی لەنێوان (نووری مالیکی) و داعشدا ھەیە، بۆیە ئێمە وەکو سوننەکان ئەمە قبووڵ ناکەین كه حکوومەتێکی فاشل كه (مالیکی) و کەسانی وەکو ئەو سەرۆکایەتی بکەن، ئیدارهی ناوچهكانمان بكهن.''
ئهو راشكاوانه جهختی كردهوه، ''لە ماوەیەکی نزیکدا ئێمەش وەکو سوننه، ھەرێمی سوننی لەو پارێزگایانەی ئاماژەمان پێکرد رادەگەیێنین و، لەگەڵ ئەو حکوومەت و پەرلەمانە فاشلە نامێنینهوه.''
.KDP-
