ڕۆژنامه‌یه‌كی فه‌ڕه‌نسى گه‌نده‌ڵییه‌كانى حكوومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادى ئاشكرا ده‌كات
وادیاره ئه‌ركه‌كه‌ى حه‌سه‌ن یاسرى، سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى (نه‌زاهه) كه پێشتر مامۆستاى یاسا بووه و پێش دوو ساڵ پۆسته باڵاكه‌ى وه‌رگرتووه، زۆر قورس ده‌بێت. یاسرى، له‌م ماوه‌یه‌دا سه‌ردانى له‌ندنى كرد بۆ ئه‌وه‌ى به‌ریتانییه‌كان ڕ‌ازى بكات، ئه‌و پاره‌یه‌ی دوو وه‌زیری پێشووى عێراق به‌گه‌نده‌ڵى ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه و ڕه‌وانه‌ى بانكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌یان كرد، وه‌ربگرێته‌وه، به‌ڵام وه‌ك هه‌میشه ڕووبه‌ڕووى ئه‌سته‌م بووه. هاوكات ده‌شڵێ: "ژماره‌یه‌ك وه‌زیری گه‌نده‌ڵمان ئاشكرا كردووه و ده‌یانده‌ینه دادگا".
وه‌زیری پێشوو (عه‌بدولفه‌لاح سوودانی _ سه‌ر به ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا) و ڕاوێژكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى به‌رگرى (زیاد قه‌تان_ سه‌ر به سونه‌كان) كه خاوه‌ن ڕه‌گه‌زنامه‌ى به‌ریتانیا و پۆڵه‌ندان، به‌دزینی چه‌ندین ملیار دۆلار له پاره‌ى عێراق تۆمه‌تبار كراون، ئه‌مه جگه له حازم شه‌علان، وه‌زیری پێشووترى به‌رگرى و ئه‌یهه‌م سامه‌ڕائی، وه‌زیری پێشووترى كاره‌با، كه به چه‌ندین ملیار دۆلاره‌وه به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى وڵات هه‌ڵاتن.
ڕۆژنامه‌نووس (جۆرج مالبرینۆت) له ڕاپۆرته‌كه‌یدا كه دوێنێ چوارشه‌ممه 4/ 10 /2017 بڵاوكراوه‌ته‌وه، له‌ڕێگه‌ى به‌ڵگه و ژماره‌كانه‌وه، قه‌باره‌ى گه‌نده‌ڵییه‌كانى ئاشكرا كرد.
وه‌ك ناوه‌ندى سه‌رخستنى گه‌شه‌پێدانى ئابوورى ڕایگه‌یاندووه، له‌ماوه‌ى 13 ساڵى ڕابردوودا، له‌دواى كه‌وتنى ڕژێمه‌كه‌ى (سه‌دام حسێن)ـه‌وه، ئه‌و داهاته‌ى نه‌وت كه بۆ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌ت گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه، زیاتر له 800 ملیار دۆلار بوه، به‌ڵام 312 ملیار دۆلار له‌و پاره‌یه به گه‌نده‌ڵى به‌هه‌ده‌ر دراون.
به‌گوته‌ى (یاسرى) لیستى تۆمه‌تباران، جێی سه‌رسوڕمانه، له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێ: "چواریه‌كى ئه‌ندامانى حكوومه‌ت گه‌نده‌ڵن، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌سته‌كه‌مان گه‌شتكردنى له چوار كه‌سایه‌تى قه‌ده‌غه كردووه، له‌نێویاندا وه‌زیری پێشوو و به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی و پارێزگار هه‌یه".
به‌پیی ئه‌و به‌رپرسه، به‌شێك له وه‌زیره گه‌نده‌ڵه‌كان له ڕێكاره یاساییه‌كان خێراترن و پێش ده‌ستگیركردنیان، هه‌ڵدێن.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌لیم شه‌وقى، ئه‌ندامى په‌رله‌مان له‌سه‌ر پارێزگاى به‌سڕه، گوتی: "بریكارانى وه‌زیر له وه‌زیره‌كانیان گه‌نده‌ڵترن، ئه‌وان له وه‌زیره‌كانیان هه‌ژموونیان زیاتره، چونكه بۆ حزبه‌كانیان كار ده‌كه‌ن، نه‌ك ده‌وڵه‌ت".
هاوكات، ئه‌مه‌ل به‌یاتى، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر نه‌ینه‌وا، ده‌ڵێ: "پێشتر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك مانگانه 10 هه‌زار دۆلارى وه‌رده‌گرت، ئه‌مه جگه له مووچه‌ى 30 پاسه‌وان، به‌ڵام ئێستا ته‌نها چوار هه‌زار دۆلار وه‌رده‌گرێت، ناشتوانێت زیاتر له 16 پاسه‌وان دابمه‌زرێنێت".
به‌گوته‌ى یاسرى، كه ساڵى پار ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش به حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق كردووه، له به‌گژداچوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵیدا، خۆى به‌ته‌نها ده‌بینێته‌وه، ده‌شڵێت: "ته‌نانه‌ت ڕۆژئاواییه‌كانیش كه دژ به‌گه‌نده‌ڵین، ڕاستگۆ نین، چونكه له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ڕ‌ازى نابن ئه‌و پارانه بگه‌ڕێننه‌وه كه به‌گه‌نده‌ڵى له وڵات ده‌ركراون".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "كاتێك پرسیارم له باڵیۆزى به‌ریتانیا كرد، بۆچى پاره‌كانمان بۆ ناگه‌ڕێننه‌وه، له وه‌ڵامدا پێی گوتم، له‌نده‌ن باوه‌ڕى به دادپه‌روه‌رى عێراق نییه".
له‌باره‌ى شوێنى ئه‌و پارانه‌ى له عێراقه‌وه ده‌رده‌كرێن، به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، بریتین له: دوبى، عه‌مان، له‌نده‌ن و پێشتر ئه‌ستانبوول. له‌و باره‌یه‌وه سه‌رمایه‌دارێكى فه‌ڕه‌نسى ده‌ڵێ: "ئه‌و عێراقییانه‌ى پێشتر له دوبه‌ى ده‌ژیان، ئێستا ده‌چنه ئه‌ستانبوول بۆ كڕینی كۆمپانیای تایبه‌ت به هه‌واڵه‌كردنى پاره و بازرگانیكردنى زێڕ، له‌نێویشاندا كوڕى برایه‌كى (نورى مالیكی) هه‌یه".
باسنيوز
