ئه‌یاد عه‌لاوى: داوا له كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى ده‌كه‌ین قه‌یرانى به‌غدا و هه‌ولێر چاره‌سه‌ر بكه‌ن
ئه‌یاد عه‌لاوى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ماتیاس ولترس، باڵیۆزی هۆڵه‌ندا له عێراق، هۆشداریدا له‌و قه‌یرانه‌ى له‌دواى ڕیفراندۆمه سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ى هه‌رێمى كوردستانه‌وه، دروست بووه.
به‌پێی به‌یانانمه‌یه‌كی نووسینگه‌كه‌ى، له دیداره‌كه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی ورد باس له قه‌یرانى نێوان حكومه‌ته‌كه‌ى عه‌بادی و هه‌رێمى كوردستان كرا بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگایه‌كی به‌په‌له بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان بدۆزرێته‌وه، به‌تایبه‌ت كه گرنییه‌كى گه‌وره‌ى ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تى پێدرا.
عه‌لاوى، ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند، كه به‌رده‌وامه له هه‌وڵ و دیداره‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به گفتوگۆیه‌كی فروان بكرێت و قه‌یرانه‌كه چاره‌سه‌ر بكرێت.
داواشى له‌كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى كرد، هاوكاربن له دۆزینه‌وه‌ى ڕێگاچاره‌ى گونجاو بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى سه‌ركه‌وتوو.
باسنيوز
