سوپای عێراق رزگارکردنەوەی ناوەندی حەویجە رادەگەیەنێت

 سوپای عێراق رزگارکردنەوەی ناوەندی حەویجە رادەگەیەنێت
سوپای عێراق رزگارکردنەوەی ناوندی شارۆچکەی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک، رادەگەیەنێت، دوای زیاتر لە سێ ساڵ داگیرکردنی لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی داعشەوە.



سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 5/10/2017، فەریق روکن عەبدولئەمیر یاروڵڵا، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی حەویجە رایگەیاندووە، هێزەکانی سوپا، وەڵامدانەوەی خێرا و چەکدارانی میلیشیاکانیی حەشدی شەعبی بەشداریی ئۆپەراسیۆنەکەیان کرد.



عەبدولئەمیر یاروڵڵا هەروەها رایگەیاند، کە هێزەکانیان سەنتەری حەویجەیان رزگار کردووەتەوە و لە پێشڕەویی بەردەوامن.



لە مانگی حوزەیرانی 2014 و لە سەردەمی سەرۆک وەزیرانیی نوری مالیکی، دوای هەرەس هێنان و شکستی سوپای عێراق، شارۆچکەی حەویجە لە پارێزگای کەرکووک و شاری شنگال و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگاکانی نەینەوا، سەڵاحەدین، دیالە و ئەنبار لەلایەن چەکدارانی رێکخراوی توندڕەوی داعش داگیر کران.




باسنیوز
Top