وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: تاڵەبانی دۆستێکی راستەقینە و ھاوکاری ئەمریکا بوو

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: تاڵەبانی دۆستێکی راستەقینە و ھاوکاری ئەمریکا بوو
ھێزەر نوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەبۆنەی کۆچی دوایی مام جەلال، پرسە و سەرخۆشی لە خانەوادەی تاڵەبانی و خەڵکی کوردستان و عێراق دەکات.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵی: تاڵەبانی لەماوەی سەرۆکایەتیدا دۆستێکی راستەقینە و ھاوکاری ئەمریکا بووە.

بۆ كۆچی دوایی مام جەلال ھێزەر نوێرت، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "زۆر خەمبارین بە بیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی پێشووی عێراق جەلال تاڵەبانی، تاڵەبانی سەرکردەی راستەقینەی ھەموو عێراقییەکان بوو. سەرۆک تاڵەبانی دوای رووخانی سەدام حوسێن بە سەرۆکی عێراق ھەڵبژێردرا. باشمان لەبیرە لە ماوەی سەرۆکایەتیدا لە ساڵی 2005ەوە و تا 2012 دۆستایەتی راستەقینەی لەگەڵ ئەمریکا ھەبوو. پرسە و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی ھاوسەر و دوو کورەکەی و خەڵکی عێراق دەکەین، کە ئێستا پرسەی بۆ دەگێرن."



K24
Top