عێراق.. له‌سه‌ر كۆمێنتێكى فه‌یسبووك ژنێك كوژرا
موگسد عجێلی، سه‌رۆكى لیژنه‌ى ئه‌منی له شارى سوه‌یره له پارێزگاى واست، ڕای گه‌یاند: "به‌هۆى كۆمێنتێكهوه له سه‌ر تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) ، شه‌ڕێك له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا دروست بوو".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه دواى ئه‌وه‌ى شه‌ڕه‌كه په‌ره‌ى سه‌ند و چه‌كى سووكی تێدا به‌كارهێنرا، له ئه‌نجامدا ژنێكى ته‌مه‌ن چل ساڵان، كوژرا.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ده‌زگا ئه‌منییه‌كان شوێنى ڕووداوه‌كه‌یان كۆنترۆڵ كرد و بكوژه‌كه‌یان ده‌ستگیر كرد، ته‌رمى كوژراوه‌كه‌ش بۆ پزیشكى دادوه‌رى كووت گواسترایه‌وه.
bas news-
