ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعە و حكومەتی عێراق رایگەیاند: رۆژی شەممە 2/9/2017 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
ئەمیندارێتیی گشتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پشووی جەژنی قوربان لە وڵاتەکەیدا بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە پێنج رۆژە.
هەر لە بەیاننامەکەدا، ئەمیندارێتییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە پشووەکە لە رۆژی هەینی 1/9/2017 دەست پێ دەکات و لە رۆژی سێشەممە 5/9/2017 کۆتایی دێت.
لە هەرێمی کوردستان و شارەکانی کەرکووک و خانەقین، رۆژی هەینی وەک یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری، کە زۆربەی وڵاتانی موسڵمان (سوننەمەزهەب) هەمان ئەو رۆژەین وەک یەکەم رۆژی جەژنەکە دیاری کردووە.
رۆژی چوارشەممە 23/8/2017، ئایەتوڵڵا عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەمەزهەبەکانی عێراق رایگەیاند، رۆژی شەممە 2/9/2017 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە.
باسنیوز
