لە بەغدا 20 ژن بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کراون
کەناڵی (کوردستان 24) هەواڵێکی ڕۆژنامەی (عه‌ره‌بى جه‌ديد)ی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا لە زاری سه‌رچاوه‌يه‌كی وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراقەوە بڵاو کراوەتەوە، زياتر له 20 ژنى بيانى ده‌ستگير كراون كه بازرگانیيان به ژنانه‌وه كردووه و زۆرينه‌ى ده‌ستگيركراوه‌كان بە ڕەگەز ئێرانين.
پێشتر باندێكى ڕفاندن كچێكى ته‌مه‌ن 13 ساڵانيان له گه‌ڕه‌كى (مهئمون)ى ناوه‌ڕاستى شاری به‌غدا ڕفاند، بۆ ئه‌وه‌ى بازرگانى پێ بكه‌ن.
لەلایەن خۆیەوە پارێزه‌ر عه‌لى حه‌يالى، لەبارەی تاوانه‌كانى ڕفاندن و ده‌ستدرێژیی سێكسى بۆ سه‌ر ئافره‌تان و كوشتن و بازرگانيكردن و به كۆيله‌كردنى كچان بۆ مه‌به‌ستى له‌شفرۆشى، بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە: “به‌غدا بووه‌ته پايته‌ختى بانده‌كانى ڕفاندن و تاوانى ڕێكخراو و ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر كچان”.
ئه‌و پارێزه‌ره ئاشكرايكردووه، كه هێزه ئه‌منييه‌كان له‌به‌ر بانده‌كان و دادگاكانيش له ترسى ئه‌و باندانه‌ى تاوان، ناتوانن ئه‌ركى خۆيان ڕاپه‌ڕێنن و سازش ده‌كه‌ن و له بهرامبهرياندا نه‌رمى ده‌نوێنن به جۆرێك تا ئێستا هيچ تاوانبارێكى ئه‌و تاوانانه سزاى بۆ ديار نه‌كراوه.
باسنيوز
