داعش گوێچكه‌ى 23 چه‌كدارى هه‌ڵاتووى ڕێكخراوه‌كه‌ى بڕی
سه‌رچاوه‌یه‌كی ناوخۆیی له پارێزگاى نه‌ینه‌وا، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 27/ 7/ 2017) ئاشكراى كرد، ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش گوێچكه‌ى 23 ئه‌ندامى هه‌ڵاتووى خۆى له شه‌ڕه‌كانى نێوان ڕێكخراوه‌كه‌یان و هێزه ئه‌منییه‌كان له به‌رى ڕاستى مووسڵ، بڕى.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ى پارێزگاى نه‌ینه‌وا، گوتى: "حاكمى شه‌رعى داعش، ئه‌مڕۆ بڕیارى بڕینه‌وه‌ى گوێچكه‌ى 23 چه‌كدارى هه‌ڵاتووی داعشى ده‌ركرد، كه له شه‌ڕه‌كانى به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ هه‌ڵاتوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه داعش تۆمه‌تى "هه‌ڵاتنی له به‌ره‌كانى پێشه‌وه‌ى جه‌نگ" داوه‌ته پاڵ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ى خۆى.
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه زۆرینه‌ى چه‌كداره سزادراوه‌كان، له دانیشتووانى ناوچه‌كه‌ن و عه‌ره‌ب و بیانییان تێدا نییه.
سه‌رچاوه‌كه، گوتیشى:" ڕێكخراوه‌كه له یه‌كێك له باره‌گاكانى خۆى له شارى ته‌له‌عفه‌ر (55 كم خۆرئاواى مووسڵ) سزاكه‌ى جێبه‌جێكردووه، كه به‌شى سه‌ره‌وه‌ى گوێچكهیانى بڕیوه و دواتر بۆ گرتووخانه‌یه‌ك گواستراونه‌ته‌وه".
bas news-
