عه‌مار حه‌كیم ده‌ستى له حزبه‌كه‌ى كێشایه‌وه
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 24/ 7/ 2017) عه‌مار حه‌كیم، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامى له عێراق، له حزبه‌كه‌ى كشایه‌وه.
هاوكات ڕه‌وتى حیكمه‌ى نیشتمانى ڕاگه‌یاند و به سه‌ركرده‌كانى حزبه‌كه‌شى گوت: " له ماڵه گه‌وره‌كه یه‌ك ده‌بیننه‌وه".
عه‌مار عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم ( لةدايكبووى سالَى 1971) كوڕى عه‌بدولعه‌زیز حه‌كیم، سه‌رۆكى پێشووى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئیسلامی عێراق و سه‌رۆكى پێشووى ئیئتیلافی عێراقی یهكگرتووة له په‌رله‌مانى عێراق، نه‌وه‌ى یه‌كێك له مه‌رجه‌عه‌كانى شیعه‌ى عێراقه به ناوى (موحسن حه‌كیم) كه له ساڵى 1970 كۆچى دوایی كردووه.
عه‌مار حه‌كیم له ساڵى 2009 دواى ئه‌وه‌ى باوكى به نه‌خۆشى شێرپه‌نجه كۆچى دوایی كرد، سه‌رۆكایه‌تی حزبه‌كه‌ى به‌ده‌سته‌وه گرت و له ئێستاشدا سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى نیشتمانی شیعه‌كانه.
bas news-
