هێزه عێراقییه‌كان پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن ناچار ده‌كه‌ن لاسایی سه‌گ بكاته‌وه
گرته‌یه‌كی نوێی هێزه ئه‌منییه‌كانى عێراق بڵاو ده‌بێته‌وه كه تێیدا ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ده‌رده‌كه‌ون و سووكایه‌تی به پیاوێكى به‌ته‌مه‌ن ده‌كه‌ن، به‌و تۆمه‌ته‌ى سه‌ر به داعشه.
به‌پێی گرته كه، چه‌كداره‌كان پیاوه به‌ته‌مه‌نه مووسڵاوییه‌كه ناچار ده‌كه‌ن، لاساییى ده‌نگى ئاژه‌ڵ بكاته‌وه.
هه‌رچه‌نده له گرته كه‌دا ئه‌وه نه‌سلمێندراوه، كه ده‌ستگیركراوه‌كه چه‌كدارى داعشه و كه‌وتووه‌ته ده‌ستیان، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه گرته هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق و حه‌شدى شه‌عبى بڵاو ده‌بێته‌وه و تێیاندا سووكایه‌تى به گومانلێكراوه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ستدرێژیان ده‌كه‌نه سه‌ر تا ده‌گاته ئه‌وه‌ى به گوله و به بێ دادگاییكردن، ده‌یانكوژن.
BAS NEWS-
