حاكمی شه‌رعى ویلایه‌تى دیجله‌ى داعش له‌گه‌ڵ ئافره‌ت بڵاوده‌بێته‌وه
به‌پێی ماڵپه‌رى (عه‌ره‌بییه نێت) كه زانیارییه‌كانى لهمیدیاكاره عێراقییه‌كان وه‌رگرتووه، هێزه ئه‌منییه‌كان له مۆبایلی چه‌كدارێكى داعش، چه‌ند وێنه‌یه‌كی (ساجد ئه‌حمه‌د عه‌لى شهرجى) حاكمى شه‌رعى (ویلایه‌تی دجله)ى سه‌ر به داعشیان ده‌ستكه‌وتووه، كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تی ڕفێندراودایه.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، له 11ى ته‌مووزى ئه‌مساڵدا ڕای گه‌یاند، كه له به‌رى ڕاستى شارى مووسڵ، گرتووخانه‌یه‌كی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ئافره‌ته ڕفێندراوه ئێزدییه‌كانى تێدا ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به‌پێی ئامارێكى لیژنه‌ى ئه‌منی بۆ به‌دواداچوونى ئافره‌ته ئێزدییه ڕفێندراوه‌كان، كه له مانگى شوباتى ڕابردوو ده‌ركرا، ژماره‌ى ڕفێندراوه ئێزدییه‌كان 3200 كه‌س ده‌بێت كه نیوه‌یان ئافره‌تن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كه، داعش ماوه‌یه جارێ ئافره‌ته‌كان له ناوچه‌یه‌ك بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه ده‌گوازێته‌وه.
سه‌ربارى ڕزگاركردنى شارى مووسڵ، تائێستا ژماره‌یه‌كی كه‌مى كچ و ژنه ئێزدییه ڕفێندراوه‌كان ئازاد كراون، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه زۆرێك له ئێزدییه ڕفێندراوه‌كان له شارى ڕه‌قه و دێر ئهلزۆرن له سووریا، ئه‌مه جگه له‌وانه‌ى له ته‌له‌عه‌فه‌ر و حه‌ویجه‌ن له عێراق.
باسنيوز
