ئوسامه نوجه‌یفی: ئێران هه‌ڕه‌شه‌ى كرد یان له‌گه‌ڵ مالیكی ڕێك بكه‌وم یان داعش مووسڵ داگیر ده‌كات
ئوسامه نوجه‌یفی، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، له دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى ئاسمانى (سكاى نیوز عه‌ره‌بى) ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه ئێران هۆكارى كه‌وتنى مووسڵ و داگیركردنێتى له‌لایه‌ن داعشه‌وه و، گوتی: "ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بووم (خولى ڕابردوو 2010 - 2014) دواى گه‌ڕانه‌وه‌م له ئه‌مریكا، به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى له كۆتایی مانگى شوباتى 2014 سه‌ردانى ئێرانم كرد، شه‌و له هووتێلێكدا بووم، به‌رپرسێكى باڵاى ئێرانى سه‌ردانی كردم و هه‌ڕه‌شه‌ى وڵاته‌كه‌ى پێگه‌یاندم".
ئاشكراشی كرد، كه به‌رپرسه ئێرانییه‌كه پێیڕاگه‌یاندووه، ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئه‌وكاتى حكوومه‌تى عێراق ڕێكنهكهویت، ئه‌وا مووسڵ داگیر ده‌كرێت، به‌ڵام گه‌ر ڕێكبكه‌ون، ڕه‌نگه مووسڵ ڕزگارى ببێت.
ئوسامه نوجه‌یفی، له دیمانه‌كه‌دا ده‌شڵێت: "دواى ئه‌وه‌ى به‌رپرسه‌كه ڕۆشت، كه‌سێكم له‌گه‌ڵدا بوو، پێی‌گوتم ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌ى ڕاسته‌وخۆیه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هێزه عێراقییه‌كان له مووسڵ له‌كاتى هاتنى داعش، هیچ به‌رگرییه‌كیان نه‌كرد و كشانه‌وه، نه‌ك هه‌ر سوپای عێراقیی كه هێزێكى گه‌نده‌ڵ بوو، به‌ڵكو هێزه‌كانى سه‌ر به دژه‌تیرۆریش به‌هه‌مان شێوه كشانه‌وه.
دواى چوار مانگ له هه‌ڕه‌شه‌ى به‌رپرسه ئێرانییه‌كه بۆ ئوسامه نوجه‌یفی، له مانگى حوزه‌یرانى 2014 شارى مووسڵ له‌لایه‌ن ڕیكخراوى توندڕه‌وى داعشه‌وه داگیرا كرا و هێزه‌كانى عێراقیش كشانه‌وه، دواتر چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ى دیكه له‌لایه‌ن ئه‌و ڕێكخراوه‌وه داگیر كران، كه بوونه هۆى كوژرانى ده‌یان هه‌زار هاووڵاتى و ئاواره‌بوونى زیاتر له 5 ملیۆن هاووڵاتى دیكه.
ئه‌وه‌ى جێی ئاماژه‌یه، تائێستا دادگایی نوورى مالیكی و ئه‌و فه‌رمانده سه‌ربازییانه نه‌كراوه، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانى تایبه‌ته‌وه، هۆكارى كه‌وتنى مووسڵ‌یان خرایه ئه‌ستۆ.
باسنيوز
