هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان به‌یاننامه‌یه‌كی له‌باره‌ى ده‌نگۆى كۆچى دوایی ئوسامه نوجه‌یفی ده‌ركرد
هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان (لایه‌نه سونه‌كان)، هه‌واڵى كۆچى دوایی (ئوسامه نوجه‌یفی) جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ڕه‌ت ده‌كاته‌وه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌و هه‌واڵه‌ى له‌و باره‌یه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، ناڕاسته و ئامانجى سیاسیی له‌پشته‌وه‌یه.
ئه‌مڕۆ له په‌یجه عێراقییه‌كانى تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك) هه‌واڵى كۆچى دوایی ئوسامه نوجه‌یفی، كه یه‌كێكه له سه‌ركرده‌كانى عه‌ره‌بى سونه و هاوكات جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراقیشه، بڵاو كرایه‌وه.
ڕه‌عد ده‌هله‌كی، سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕای گه‌یاند: "ئه‌وه‌ى له په‌یجه عێراقییه‌كان و كه‌ناڵه به‌كرێگیراوه‌كان له باره‌ى كۆچى دوایی (نوجه‌یفی) بڵاو كرایه‌وه، دووره له ڕاستییه‌وه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه ئه‌و هه‌واڵانه ئامانجى سیاسی‌یان له پشته‌وه‌یه و بۆ نانه‌وه‌ى پشێوییه.
لاى خۆیشییه‌وه، ئه‌سیل نوجه‌یفی، هه‌واڵه‌كه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه و گوتیشی: "ته‌نها درۆیه‌كه و هیچی تر، شتى له‌و جۆره نییه".
له ڕۆژانى ڕابردوودا، هاوپه‌یمانى هێزه عێراقییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به ده‌نگدان، ئه‌حمه‌د مه‌سارى، له‌سه‌رۆكایه‌تی فراكسیۆنه‌كه‌یان له په‌رله‌مان دوورخسته‌وه، بڕیاریشه ئه‌مشه‌و بۆ دیاریكردنى سهرۆكێكى نوێ، له ماڵى سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان، كۆببنه‌وه.
bas news-
