پۆلیسی كه‌ربه‌لا گه‌نجێكیان كوشت و لیژنه‌یه‌كیش پێكهێنرا
عه‌مید محه‌مه‌د حه‌مید عه‌رداوى، به‌ڕێوه‌به‌رى كاروبارى ئه‌منی پارێزگاى كه‌ربه‌لا، ڕای گه‌یاند :" دواى ئه‌وه‌ى هاووڵاتى (سائیر عه‌دنان لعێبی) گیانى له‌ده‌ست دا، لیژنه‌یه‌ك له ئه‌فسه‌رانى پسپۆر بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له ڕووداوه‌كه ده‌ستى پێكرد".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه لیژنه‌كه ڕاسته‌وخۆ دواى ڕووداوه‌كه ده‌ستى به كاره‌كانى كرد.
فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ربه‌لا، ئه‌مڕۆ دووشه‌مه له ڕاگه‌یاندراوێكدا بڵاوی كرده‌وه، كه ئه‌و گه‌نجه، ئالووده‌ى ماده هۆشبه‌ره‌كان بوو و هه‌وڵیشی داوه ماتۆڕسكیلێك بدزیت.
bas news-
