قاسم سوله‌یمانى: سووپاسی سه‌لیم جبوورى ئه‌كه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنى یاسای حه‌شدى شه‌عبى
فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێرانى، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 11/ 7/ 2017) سووپاسى گه‌لى عێراق و سووریاى كرد بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعش و هه‌روه‌ها سووپاسی ڕۆڵى (سه‌لیم جبوورى) كرد له تێپه‌ڕاندنى یاسای حه‌شدى شه‌عبى له په‌رله‌مان.
قاسم سوله‌یمانى، فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قی قودسی ئێرانى، له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا، سووپاسی گه‌لى عێراق و گه‌لى سووریاى كرد كه له ماوه‌ى به‌رامبه‌ر داعشیان گرت و ڕووبه‌ڕووى تیرۆر وه‌ستانه‌وه، گوتیشی :" سه‌ركه‌وتنه‌كانى عێراق له جه‌نگی دژ به داعش و ڕزگاركردنى مووسڵ، سه‌ركه‌وتنه بۆ هه‌موو جیهان.
هه‌روه‌ها عه‌لى سیستانى، مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له نه‌جه‌ف، به كه‌سایه‌تییه‌كى جیاوزی وه‌سف كرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه، كه حه‌شدى شه‌عبى هه‌موو سه‌ركه‌وتنه‌كانیان تۆمار كردووه، گوتیشی :" سووپاسی سه‌لیم جبوورى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كه‌ین كه ڕۆڵى هه‌بووه له تێپه‌ڕاندنى یاسای حه‌شدى شه‌عبى".
پێشتریش عالیه نسه‌یف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنى ئیئیتیلافى ده‌وڵه‌تى یاسا، ئاشكراى كرد، كه قاسم سوله‌یمانى، نه‌یهێشتووه سه‌لیم جبوورى له پۆسته‌كه‌ى لاببرێت و ئه‌و پاراستوویه‌تى.
جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كرده‌وه، كه ئه‌و قه‌یرانه‌ى له عێراقدا درووست بووه، ئه‌وه‌ى ئاشكرا كردووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بڕیاره‌كان عێراقی نین و سیاسییه‌كان مێشكى خۆیان داوه‌ته ده‌ست وڵاتانى دراوسێ.
bas news-
