به‌بۆنه‌ى ڕزگاركردنى مووسڵه‌وه سبه‌ینێ له عێراق پشووى فه‌رمییه
به‌بۆنه‌ى ڕاگه‌یاندنى ڕزگاركردنى ته‌واوى مووسڵ و سه‌ركه‌وتنى كۆتایی به‌سه‌ر داعش، ئه‌مێندارێتى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، سبه‌ینێ (سێ شه‌ممه 11/ 7/ 2017)ى له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكانى كرد به پشووى فه‌رمى.
به‌پێی ڕاگه‌یاندراوێكى ئه‌میندارێتى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، به بۆنه‌ى ڕزگاركردنى ته‌واوى شارى مووسڵ، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراقی فیدڕاڵ، بڕیارى داوه سبه‌ینێ بكرێت به پشووى فه‌رمى.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده عێراق بڕیارى دا، تاقیكردنه‌وه‌كانى كۆتایی ساڵى پۆلى شه‌شه‌مى ئاماده‌یی بۆ ڕۆژى چوارشه‌ممه دوا بخرێت.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 10/ 7/ 2017) دواى زیاتر له سێ ساڵ به‌سه‌ر داگیركردنى شارى مووسڵ له سه‌رده‌مى حوكمى نوورى مالیكی، حه‌یده‌ر عه‌بادى له باره‌گاى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى ده‌زگاى دژه تیرۆره‌وه له به‌رى ڕاستى شاره‌كه، به‌یاننامه‌ى سه‌ركه‌وتن و كۆتایی ڕێكخراوى (داعش)ى له مووسڵ، ڕاگه‌یاند.
دوێنێ ئێواره (یه‌ك شه‌ممه 9/ 7/ 2017) حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق گه‌شته شارى مووسڵ و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده ئه‌منییه‌كان كۆبووه‌وه و پاشان سه‌ردانى باره‌گاى ئۆپه‌راسیۆنه‌كانى نه‌ینه‌واى له به‌رى چه‌پی شاره‌كه كرد، هه‌روه‌ها سه‌ردانى باره‌گاى پارێزگای كرد و پاشان به جاده‌كانى شاردا بۆ پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتن به‌ناو خه‌ڵكیدا ده‌گه‌ڕا.
له‌سه‌رده‌مى حوكمى نوورى مالیكی، له 10ى حوزه‌یرانى 2014 چه‌كدارانى داعش چوونه ناو مووسڵ و توانییان دواى هه‌ڵاتنى سێ فیرقه‌ى سوپای عێراق و چه‌ندین هێزى دیكه، ئه‌و شاره داگیر بكه‌ن، پاشان چه‌ندین شار و شارۆچكه‌ى دیكه‌یان داگیركرد و بوونه هۆى كوژران و برینداربوونى ده‌یان هه‌زار كه‌س و ئاواره‌بوونى زیاتر له سێ ملیۆن هاووڵاتى دیكه.
bas news-
