هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكى عێراق ڕۆژانه 17 خوله‌ك كار ده‌كات
په‌رله‌مانتارێكى پێشووى عێراق ئاشكراى ده‌كات، حكوومه‌تى عێراق خاوه‌ن 5 ملیۆن فه‌رمانبه‌ره كه زۆرێكیان له‌لایه‌ن حزبه سیاسییه‌كانه‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى ده‌نگ دامه‌زرێنراون و هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكیش له ڕۆژێكدا به‌رهه‌مى كاركردنه‌كه‌ى ته‌نها 17 خوله‌كه.
وائیل عه‌بدوله‌تیف، په‌رله‌مانتارى پێشووى عێراق، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، كه له ده‌وڵه‌تى پێشووى عێراقدا ته‌نها یه‌ك ملیۆن و 250 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر هه‌بوون، ئێستا عێراق خاوه‌ن 5 ملیۆن فه‌رمانبه‌ره.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره، گوتیشی :" به‌رهه‌مى هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له ده‌وڵه‌تى عێراقی ئێستادا له 17 تا 18 خوله‌ك كاركردن زیاتر نییه".
ڕوونیشی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و دامه‌زراندنانه، هه‌مووى بۆ مه‌رامى ده‌نگ كۆكردنه‌وه‌یه، له‌وباره‌یه‌وه گوتیشى :" حزبه‌كان به‌و شێوه‌یه خۆیان گه‌وره ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى دواتر زۆرترین كورسى په‌رله‌مان به‌ده‌ست ببات".
جه‌خت ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆى ئه‌و هه‌موو دامه‌زراندنانه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان كردوویانه، سیستمى كارگێڕى له عێراقی په‌كى كه‌وتووه.
bas news-
