فوئاد مەعسووم: قاسم سولەیمانی راوێژكاری وەزارەتی بەرگری عێراقە
فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی دەستێوەردانی ئێران لە کاروباری ناوخۆیی عێراق و بەشداری فەرماندەی سوپای قودسی پاسداران لە شەڕەکانی دژ بە داعش رایگەیاند، ئێران بە هیچ شێوەیەک دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆی عێراق ناکات، هەروەها قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، وەکو راوێژکارانی فەرەنسی و ئەمریکی، لە وەزارەتی بەرگریی عێراق راوێژکارە.
راشیگەیاندووە، لەگەڵ تەواوبوونی شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی مووسڵ داوا لە تورکیا دەکەن، هێزەکانیان لە عێراق بکشێنێتەوە.
ئەم گوتانەی سەرۆك كۆماری عێراق لە كاتێكدایە، كە قاسم سولەیمانی، جگە لەبواری سەربازی، زۆرجار وەك نوێنەری ئێران لەنێو كێشەی لایەنە سیاسییەكانی عێراق و كوردستان دەردەكەوێت.
K24
