گەڕەكی شیفا لە رۆژئاوای مووسڵ بە تەواوی كۆنتڕۆڵكرایەوە
گوتیشی، لە ئەنجامی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو گەڕەکە زیانی زۆریان بە داعش گەیاندووە.
لە دوو رۆژی رابردوودا، هێزەکانی عێراق گەڕەکەکانی سەرجخانە و فارووقیان لە موسڵی کۆن کۆنتڕۆڵکردەوە.
لەلایەكی دیكە و ھەر پەیوەست بە كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ، شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاویکردەوە، هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق مزگەوتەکانی کەعب بن مالیک، عومەرییە، وێستکەی سووتەمەنی جمهوری و ناوچەی رابیعەیان لە موسڵی کۆن کۆنتڕۆڵکردەوە.
گوتیشی لە ئەنجامی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە 107 چەکداری داعش کوژراون و 64 بۆمبی چێندراویش پووچەڵکراونەتەوە.
29 حوزەیرانی2017، هێزەکانی عێراق مزگەوتی نووری و منارەی حەدبایان کۆنتڕۆڵکردەوە، ئەمەش بە شكستی تەواوی داعش لە عێراق ئەژمار دەكرێت.
K24
