دوو مێردمنداڵى داعش پێش خۆته‌قاندنه‌وه‌یان له ئاهه‌نگێكى هاوسه‌رگيریدا كوژران
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه‌ى پارێزگاى ئه‌نبار، ڕای گه‌یاند :" هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان، دوو خۆكوژیان كوشت كه هه‌وڵیان دا بچنه نێو ئاهه‌نگێكى بووك گواستنه‌وه‌دا".
ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه ڕووداوه‌كه شه‌وى ڕابردوو له ناوچه‌ى دۆلاب، سه‌ر به پارێزگاى ئه‌نبار ڕووی داوه.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كه، گوتیشی :"پێش یه‌ك خوله‌ك له چوونه ژووره‌وه‌یان بۆ ناو ئاهه‌نگه‌كه، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ئاشكرا كران و ته‌قه‌یان لێ كرا، ده‌ستبه‌جێ هه‌ردوو خۆكوژه‌كه‌یان كوشت".
ئاشكراشی كرد، كه هه‌ردوو خۆكوژه‌كه مێردمنداڵن و ته‌مه‌نیان له 15 ساڵان كه‌متره.
باسنيوز
