مزگەوتی زیوانی مووسڵ كۆنتڕۆڵ كرایەوە

 مزگەوتی زیوانی مووسڵ كۆنتڕۆڵ كرایەوە

عەبدولئەمیر یاڕەڵڵا فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەكانی قادیمون یا نەینەوا، كۆنتڕۆڵكردنەوەی مزگەوتی زیوانی لە ناوچەی مووسڵی كۆن راگەیاند.


لە هەواڵێكدا كە كەناڵی نیمچە فەرمی عێراقییە بڵاوی كردووەتەوە، یاڕەڵڵا ئاماژەی بەوە داوە كە ئەمڕۆ سێشەممە هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵ مزگەوتی زیوانی لە ناوچەی باب بیز لە مووسڵی كۆن كۆنتڕۆڵ كردەوە.


مزگەوتی زیوانی دەكەوێتە نزیك ناوچەی باب بیز لە مووسڵی كۆن و یەكێك لە مزگەوتە مێژوویی و شوێنەوارییەكانی مووسڵە.


لە لایەكی دیكەوە، هێزە عێراقییەكان حەفت گوندیان لە رۆژئاوای مووسڵ كۆنتڕۆڵ كردەوە.


لەمبارەیەوە نەقیب جەبار حەسەن ئەفسەر لە سوپای عێراق دووپاتی كردەوە ئەمڕۆ سێشەممە، هێزەكانی فیرقەی ١٥ی پیادەی سوپا لە ئۆپەراسیۆنێكدا، توانیویانە گوندەكانی، تەل خێمەی گەورە، تەل خێمەی بچووك و مشێقرەی سەروو، مشێقرەی خواروو، ئەبو كەدوور، بغلە و بویر سەربە قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای مووسڵ كۆنتڕۆڵ بكەنەوە.
bas news-
Top