عەبادی: راگەیاندنی سەركەوتن بەسەر داعش زۆر نزیك بووەتەوە
حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق دووپاتی كردەوە سەركەوتن بەسەر داعشدا لە مووسڵ زۆر نزیك بووەتەوە.
بە پێی بەیاننامەیەكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق، ئەم قسانەی حەیدەر عەبادی لە میانی سەردانێكدا هات كە بۆ ژمارەیەك دەزگای خێرخوازی و مرۆیی تایبەت بە چاودێری كۆمەڵایەتی و خێزانی لە شاری بەغدا ئەنجامی دا.
حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوە دا كە هێزە عێراقییەكان لە رۆژانی جەژندا لە شەڕكردن بەردەوامن و سەركەوتنی دیكەیان بەدەست هێناوە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق ئەوەشی گوتووە كە داعش هەوڵ دەدات لە دوا شوێن لە ناوچەی مووسڵی كۆن، كاولكاری گەورە و تاوانی قێزەون ئەنجام بدات.
bas news-
