عه‌بادى: به‌م نزیكانه ڕزگاركردنى مووسڵ ڕاده‌گه‌یه‌نین
حه‌یده‌ر عه‌بادى، له‌دواى كۆبوونه‌وه‌ى هه‌فتانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، گوتى :" چه‌ند ڕۆژێكى كه‌م و ڕزگاركردنى شارى مووسڵ له‌ده‌ست داعش به‌ته‌واوه‌تى، ڕاده‌گه‌یه‌نین".
جه‌ختیشی كرده‌وه، كه هه‌موو ئه‌و شوێنه‌وار و ئاسه‌وارانه‌ى داعش لهناویانى برد، وه‌ك مه‌ناره‌ى حه‌دباى مووسڵ و نه‌مروود و حه‌زر، دووباره نۆژهنددهكهنهوه.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، كه تیرۆرى باش و تیرۆری خراپ نییه، به‌ڵكو هه‌موو تیرۆرێك خراپه و عێراق كار ده‌كات بۆ له ناوبردنى داعش و تیرۆر و گێڕانه‌وه‌ى ئاسایش و سه‌قامگیری بۆ هه‌موو ناوچه‌كان.
ڕێكخراوى توندڕه‌وى داعش، كه ناوچه‌یه‌كی زۆر كه‌مى مووسڵى به‌ده‌سته‌وه ماوه، دوێنێ مه‌ناره‌ى حه‌دباى مووسڵ و مزگه‌وتى نوورى، كه دوو ئاسه‌وارى دێرینی شاره‌كه‌ن، ته‌قانده‌وه.
bas news-
